سەندیكای پزیشكانی كوردستان ئەمساڵ كۆنگرە دەبەستێت

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 306‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید

بڕیارە سەندیكای پزیشكان ئەمساڵ كۆنگرە ببەستێت، ئەنجومەنی باڵای سەندیكاكەش هۆشداری بە لقەكان دەدات کەمتەرخەمی نەکەن لە ئامادەكاری بۆ كۆنگرە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئایاری 2018، ئەنجومەنی باڵای سەندیكای پزیشكانی كوردستان بە نوسراوی ژمارە 48 سەرجەم لقەكان و پزیشكان ئاگاداركردەوە كە ئەمساڵ كۆنگرەی سەندیكای پزیشكان ئەنجامدەدرێت.

لە نوسراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە، كە كات و شوێن و میكانزمی كۆنگرە دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵا لەگەل لقەكان دەستنیشان دەكرێت.

ئەنجوومەنی سەندیكا هۆشداریشی داوەتە لقەكان كە كەمتەرخەمی نەکەن لە ئامادەكاری بۆ كۆنگرە.

دەقی نوسراوەكە:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure