رۆژنامه‌نوسێكى عێراقى كۆچى دواییكرد

هەواڵ / عێراق :: 29/05/2018‌ :: 386‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
میدیا عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاویانكرده‌وه عه‌دنان جبورى رۆژنامه‌نوس و به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووترى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقییه‌ كۆچى دواییكرد.

عه‌دنان ره‌شید جبوری، له‌ ساڵى 1945 له‌ پارێزگاى ئه‌نبار لەدایكبووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقییه‌ (واع) و مامۆستاى كۆلێژى مه‌عاریفى زانکۆ بووه‌.

جبورى، بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له‌ ئەده‌بى زمانى عه‌ره‌بى زانكۆى مسته‌نسڕیه‌ له‌ ساڵى 1968 و،  بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له‌ شوێنه‌وارى زانستى عه‌ره‌بى له‌ په‌یمانگاى مێژووى خوێندنی باڵا له‌ ساڵى 1995 وه‌رگرتووه‌، دكتۆراكه‌شى هه‌ر له‌و په‌یمانگایه‌ وه‌رگرتووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure