نوێترین هه‌ڵوێستى حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان
هەواڵ / عێراق :: 29/05/2018 :: 1210 جار بینراوە
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق
دواڕۆژ
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌رسوڕمانى خۆى راگه‌یاند له ده‌نگۆیانه‌ى باس له هه‌ڵایسانى جه‌نگى ناوخۆیی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ى ئایار هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌ى خۆى، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى ئایار سازیكردبوو، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن راست نیه".
عه‌بادى وتیشى "لێدوانه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه، كه ده‌ڵێت جه‌نگى ناوخۆى هه‌ڵده‌گیرسێت ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ههڵبوهشێرێتهوه".
له به‌شێكى تر‌ى وته‌كانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق جه‌ختیكرده‌وه كه راوه‌دونانى چه‌كدارانى داعش له ناوه‌وه ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌رده‌وامه، سنوره‌كانى عێراق سوریاش به ته‌واوى كۆنتڕۆڵكراوه.