شاندێکی کورد لە مۆسکۆ بارودۆخی عەفرین و خۆرهەڵاتی فورات تاوتوێدەکات

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ لە مۆسکۆ شاندێکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لەگەڵ میخائیل بوگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا باسی بارودۆخی عەفرین و ئایندەی ناوچەکانی خۆرهەڵاتی فورات و گفتوگۆکانی سوری و مەسەلەی دەستوری سوریان کرد.


کامەران حاجون، بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) دوای گفتوگۆکان رایگەیاند "لە گفتوگۆکەدا باسی مەسەلەی داڕشتنەوەی دەستوری سوری و هەنگاوەکان بەو ئاراستەیە و چۆنێتی پشتیوانی روسیا لەو مەسەلەیە و چۆنیتی زامنکردنی مافەکانی کورد لە دەستوری نوێدا كرا".

وتیشى "باسی عەفرین و گەڕانەوەی دانیشتوانەکەیمان کرد و ترسی خۆمان لە گۆڕانی دیموگرافی ئەو ناوچەیە دەربڕی. هەروەک باسی ناوچەی خۆرهەڵاتی فورات و مەسەلەی چارەسەری سیاسیی سوریامان بەشێوەیەکی گشتی کرد".

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure