له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 21 كه‌س بوونه‌قوربانیی

هەواڵ / عێراق :: 29/05/2018‌ :: 826‌ جار بینراوە

دوارۆژ، كاروان گه‌رمیانى 
به‌پێى دوا زانیارییه‌كان له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى نێو بازاڕێكى شارى باقوبه‌ى ناوه‌ندى پارێزگاى دیاله‌ 21 كوژران و برینداربوون. 

پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ له‌ بازارێكى شارى باقوبه‌ى ناوه‌ندى دیاله‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و تائێستا جۆرى ته‌قینه‌وه‌كه‌ نادیاره‌. 

زاهید تاهیر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله‌ به‌ دوارۆژى راگه‌یاند؛ به‌پێى دوا زانیارییه‌كان كه‌ له‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرییه‌وه‌ پێیانگه‌یشتووه‌، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ى ئه‌مرۆ ئافره‌تێك كوژراوه‌ و 20 كه‌سى دیكه‌ برینداربوون، هاوكات ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیانى مادیشى هه‌بووه‌.
 
زاهید وتیشى "هه‌رچه‌نده‌ تائێستا جۆرى ته‌قینه‌وه‌كه‌ نازانرێت، به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت له‌ رێگه‌ى ته‌قاندنه‌وه‌ى عه‌ره‌بانه‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامدرابێت". 

ئه‌وه‌شى خسته‌روو، ماوه‌ى زیاتر له‌ سێ ساڵه‌ هیچ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شارى باقوبه‌ى ناوه‌ندى دیاله‌ رووینه‌داوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure