بەرپرسێكی بەرەی توركمانی: چه‌ند ئه‌ندامێكی لقی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی هه‌ڵاتوون

هەواڵ / کوردستان :: 30/05/2018‌ :: 6461‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەرپرسێكی بەرەی توركمانی ئاشكرایكرد، سەدان سكاڵا دژی بەڕێوەبەر و چەند فەرمانبەرێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی كەركوك بەتۆمەتی ساختەكردن تۆماركراون، سكاڵالێكراوانیش لەشارەكە هەڵاتوون.


محەمەد سەمعان، بەرپرسی رێكخستنەكانی بەرەی توركمانی تایبەت بە دواڕۆژی وت "سەدان دەنگدەری توركمان و عەرەب سكاڵایان دژی كۆمسیۆنی كەركوكی هەڵبژاردنەكان تۆماركردووە و داوای لێپێچینەوە دەكەن لەو ساختەكارییانەی ئەنجامدراون و بەهۆیانەوە دەنگەكانیان هەژمارنەكراوە".

وتیشی "سەرجەم سكاڵاكان كە لەڕێگەی دادگای كەركوك و دادگای قەزاكانی داقوق و دوبز و ناحیەی پردێوە تۆماركراون، دژی عیماد وەلی، سەرۆكی كۆمسیۆن و شەش فەرمانبەری دیكەی كۆمسیۆن كە ناوەكانیان لەلای داواكاری گشتی هەیە، لەئێستاشدا سەرجەمیان هەڵاتوون و شارەكەیان بەرەو شوێنێكی دیكە بەجێهێشتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە ژمارەیەك لەحزبە كوردستانییەكان هاوسۆزن لەگەڵ داواكاریەكانیاندا و رۆژانەش لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ سەردانی گۆڕەپانەكانی مانگرتن دەكەن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure