سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 352‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ
سوپای تورکیا رایگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی گەریلاکانی پەکەکە بۆ سەر سوپاکەیان لە هەرێمی کوردستان سەربازێکی تورکیا کوژراوە.

سوپای تورکیا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا دانی بەوەدا ناوە کە سەربازێکیان لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.

سوپای تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە دوای هێرشەکەی پەکەکە بۆ سەر سوپاکە هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا چەند ئامانجێکی پەکەکەیان لە ناوچەکەدا پێکاوە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure