دواڕۆژ
قازانجه‌كانى كۆمپانیاى ئاسیاسێل بۆ په‌یوه‌ندیكردن (TASC) كه له بازاڕى كاغه‌زه داراییه‌كانى عێراق تۆماره، له چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا به‌رێژه‌ى 25.08% به‌رزبووه‌ته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ى ئایار بۆرسه‌ى عێراق بڵاویكردووەته‌وه‌و ئاشكراى كردوه، قازانجه وه‌رزییه‌كانى كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 48.77 ملیار دینار (40.5 ملیۆن دۆلار)، له‌كاتێكدا له هه‌مان ماوه‌ى ساڵى رابردوودا قازانجه‌كانیان 1.87 ملیار دینار (1.55 ملیۆن دۆلار) بووه.
به‌یاننامه‌كه رونیكردووەته‌وه، كۆى خه‌رجییه‌كانى كۆمپانیا ئاسیاسێل له چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 284.13 ملیار دینار بووە، له‌كاتێكدا له هه‌مان ماوه‌ى ساڵى رابردوو 333.54 ملیار دینار بوو، به كه‌مبوونه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان قازازانجه‌كانى زیادیكردوه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه به‌پێى ژمێره‌ى كۆتایی كۆمپانیاكه، قازانجى ساڵانه‌ى كۆمپانیاكه له ساڵى 2017 به‌رێژه‌ى 30.4% به‌رزبوه‌ته‌وه‌و گه‌یشتووه‌ته 38.48 ملیار دینار و ساڵى 2016 قازانجه‌كانى 29.51 ملیار دینار بووه.