راوی ماتۆڕسكیل لەهەولێر دەستیپێکرد

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 460‌ جار بینراوە

تاگ :: هەولێر

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
هەڵمەتی دەستگرتن بەسەر ماتۆڕسكیلی نایاسایی دەستیپیكردوە و تاوەكو ئێستا 430 ماتۆڕسكیل دەستیان بەسەردا گیراوە، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت "بەردەوامدەبین".

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئایاری 2018، بە دواڕۆژی راگەیاند "لە چەند رۆژی رابردوودا هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلە نایاساییەكانمان دەستپێكردوەو هەر ماتۆڕسكیلێك بەڵگەنامەی تۆمار و پێویستی نەبێت دەستی بەسەردادەگیرێت".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشی "تاوەكو ئێستا 430 ماتۆڕسكیل كە تۆمارنەكراون و نایاسایین دەستیان بەسەرداگیراوە".

ئاماژەی بەوەشدا، هەڵمەتەكە بەردەوامی دەبێت، چونكە ئەو ماتۆڕسكیلانە بوونەتە هۆی بێزاركردنی هاووڵاتیان و دیاردەیەكی ناشرین بۆ شەقامەكان.

ساڵی رابردووش پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلە نایاساییەكانی دەستپێكرد و سەدان ماتۆڕسكیل دەستیان بەسەرداگیرا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure