دەوڵەمەندترین ژنە داعش لە کامپێکی ئاوارەکاندا دەستگیردەکرێت

هەواڵ / عێراق :: 29/05/2018‌ :: 5611‌ جار بینراوە

تاگ :: داعش

دواڕۆژ
ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ کە بە (لەیلا) ناسراوە لە خێمەکەیدا لە کامپی ئاوارەکان نزیک شاری موسڵ بە بڕێکی زۆر دۆلار و ئاڵتونەوە دەستگیرکرا و باس لەوەش دەکرێت کە شوێنی گەوهەرێکی گەورەی داعش پێدەزانێت کە کەسی دیکە نایزانێت.

ئەو ژنە کە لە باکوری بەغداوە دوای کوژرانی هاوسەرەکەی کە بەرپرسێکی داعش بووە ئاوارەی نزیک موسڵ بووە، لە کامپێکی نزیک شارۆچکەی شەرگات لە باشوری موسڵ نیشتەجێ بووە.

مانگی رابردوو کاتێک هێزە ئەمنیەکان هەڵیانکوتاوەتەسەر خێمەکەی پشتێنەی ئەمنی و بڕێکی زۆر دۆلار و ئاڵتونیان دۆزیوەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک کە بۆ ئاژانسی سپوتنیکی روسی دواوە ئەو ژنە پارەکانی لەرێگەی حەواڵەوە بەدەست گەیشتوە و موچە شانە نوستوەکانی داعشی لە موسڵ پێدەدا.
 
ئەو سەرچاوەیە بڕوای وایە ئەو ژنە داعشە کە بە "سەری مارەکەی داعش" ناسراوە خەزێنەیەکی شاراوەی داعش پێدەزانێت کە کەسی دیکە شوێنەکەی نازانێت.
 
لەلایەکی دیکەوە دانیشتوانی ئەو گوندەی لەیلا لە بەشی چەپی شەرگات لێی نیشتەجێ بووە رەتیانکردەوە جارێکی دیکە ئەو ژنە بگەڕێتەوە ناوچەکە بەهۆی ئەو نەهامەتیانەی لە چەند ساڵی رابردودا بەدەست داعشەوە چێشتویانە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە