به‌رپرسێكى دیکەی هەرێم له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخرایەوه‌

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 3303‌ جار بینراوە

تاگ :: حکومەت

دواڕۆژ، رێژنه‌ عه‌لى
ئەمڕۆ 29ی ئایاری 2018 به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له‌ وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند کە له‌ پۆسته‌كه‌ى لابراوە، لەکاتێکدا لەسه‌ر پشکی یه‌كگرتووى ئیسلامی ئەو پۆستەی وەرگرتووە.


نه‌رمین ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له‌ وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ بیستم کە له‌ پۆسته‌كه‌م لابراوم، به‌ڵام تائێستا فه‌رمان و هۆكارى لابردنه‌كه‌م نازانم".

پێشتریش دواڕۆژ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ خاڵس ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ به‌ فه‌رمانى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم لەپۆستەکەی لابراوه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ پشكى كۆمه‌ڵى ئیسلامییه‌.

لابردنى ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر حزبه‌كانیان كشانه‌وه‌ى خۆیان له‌ حكومه‌تى هه‌رێم راگه‌یاند و بوونه‌ ئۆپۆزسیۆن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure