کچێکی تەمەن 17 ساڵ خنکا

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 3999‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئایاری 2018 کچێکی تەمەن 17 ساڵ لە کاتی گەڕانەوەی لە ئیشەکەی لەناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان دەکەوێتە گۆمی ئاوێکەوە و خنکا.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە بە ناوی سەباح ئیبراھیم، بە دواڕۆژی راگەیاند "کچەکە ناوی (زەینەب)ەو تەمەنی 17 ساڵ بووە و دانیشتووی گەڕەکی محەمەد رەشا بووە لە ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان لەگەڵ چوار ھاوڕێی خۆی رۆژانە پێکەوە کاریان لەکێڵگەکانی پەتاتە لە سنوری قەزای شێخان دەکرد".

وتیشی "ئەمڕۆ کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ ئیشەکەیان تەواو دەبێت و دێنە سەر گۆماوێک لە خازر، خۆی و لەگەڵ چوار کچی تر دەکەونە ناو گۆماوەکەوە، ھاوڕێکانی دەردەچن و ئەویش ژێرئاو دەکەوێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کچە رۆژانە لەگەڵ دایک و ھاوڕێکانی خۆی پێکەوە ئیشی پەتاتەیان دەکرد، لەو کاتەی کە ئەو کچە دەکەوێتە ناو گۆماوەکەوە دایکیشی لە سەر ئاوەکە بووە لە نزیک شوێنی رووداوەکە".

ئەوەشی وت "دواتر تەرمی ئەو کچە لە گۆماوەکە دەرھێنراوە و رەوانەی پزیشکی داد کراوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure