کرێی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دیاری دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 5077‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بڕیارە سبەی چوارشەممە 30ی ئایاری 2018 کرێی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئایار دیاری بکرێت و بەرنامەی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان بگۆڕدرێت.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی "سبەی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرپەرشتی قایمقامی سلێمانی کرێی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئایار دیاری دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێویست دەدرێت بۆ زیادکردنی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان و هەموو هەوڵمان بۆ ئەوەیە بە کارەبای نیشتمانیی و موەلیدەکان بتوانین 24 کاتژمێر کارەبا بدەین بە هاووڵاتیان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure