دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
به بڕیارى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق و به پاساوى نه‌بوونى كارمه‌ندى پێویست ده‌بێت ته‌نها له سایلۆكاندا گه‌نم وه‌ربگیرێت، بۆ ئه‌مساڵيش بنكه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه گه‌نم له جوتیاران وه‌رناگرێت، ئه‌وه‌ش گرفت بۆ جوتیاران دروستده‌كات.
بورهان شێخ عیزه‌دین، لێپرسراوى بنكه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به دواڕۆژى وت "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له چه‌ند ساڵى رابردوودا وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ئاماده‌یى ده‌ربڕی بۆ كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له جوتیارانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام له‌مساڵدا بڕیاردراوه كه بنكه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له هه‌ڵه‌بجه نه‌كرێته‌وه و جوتیاران گه‌نمه‌كانیان ببنه سایلۆكان".
راشیگه‌یاند، له لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراقییه‌وه بڕى 18 هه‌زار تۆن گه‌نم دیاریكراوه كه له جوتیارانى سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه وه‌ربگیرێت، به‌ڵام له‌مساڵدا به بیانووى نه‌بوونى كارمه‌ندى پێویست بۆ بنكه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم و هه‌روه‌ها مه‌رجیشه كه ده‌بێت جوتیاران له سایلۆكاندا گه‌نمه‌كانیان راده‌ستى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراقى بكه‌ن، بۆیه ئه‌مه گرفتى گه‌وره بۆ جوتیاران دروستده‌كات و ده‌بێت جوتیارانى هه‌ڵه‌بجه گه‌نمه‌كانیان ببنه سایلۆى سه‌یدسادق، ئه‌گه‌ر له‌وێش لێیان وه‌ربگرن.
لێپرسراوى بنكه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شى وت "له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه و له‌ڕێگه‌ى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌وه نوسراوى فه‌رمیمان ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراقى كردووه كه به‌و بڕیاره‌یاندا بچنه‌وه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكمان وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه".
له سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه 120 هه‌زار دۆنم زه‌وى به گه‌نم و جۆ چێنراوه، ساڵانه‌ش زیاد له 50 هه‌زار تۆن گه‌نم و جۆر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.