ئەنجومەنی وەزیران به‌رپرسێکی لەپۆستەکەی دوورخسته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 49433‌ جار بینراوە

تاگ :: حکومەت

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌ڕێوه‌به‌رى دیوانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌ بڕیاری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌ت دوورخراومه‌ته‌وه‌".


خاڵس ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "بڕیارى دوورخستنه‌وه‌م به‌هۆى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر پشكى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان ئه‌و پۆسته‌مان پێدراوه‌، كاتێكیش كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان له‌ حكومه‌ت كشاوه‌ بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى ئێمه‌ دراوه‌".

كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان له‌ كۆتایى ساڵى رابردوو بڕیاریدا له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكشێته‌وه‌ كه‌ پێشتر دوو پۆستى وزارى و سه‌رۆكى ده‌سته‌یه‌كیان هه‌بوو.

ده‌قى بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure