سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر هەڵبژاردنەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / عێراق :: 29/05/2018‌ :: 419‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

میلـلەت
ئەمڕۆ 29ی ئایاری 2018 نوسینگەی راگەیاندنی فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق راگەیەنراوێکی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکردەوە.


دەقی راگەیەنراوەکە:
بەیانێک لە سەرۆکایەتیی کۆمارەوە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران

بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم بە بایەخێکی زۆرەوە و لە نزیکەوە بەدواداچون دەکات بۆ گۆڕانکاریی و پێشهاتەکان دەربارەی پرۆسەی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە ٢٠١٨/٥/١٢ بەڕێوەچو، روانینی جیاواز و تۆمەتی لێکەوتۆتەوە کە دەوترێت پێشێلکاریی و دەستوەردانی تیادا بوە ئەوەش کاریگەریی هەبوە لەسەر ئەنجامەکان لە مەڵبەندەکانی هەڵبژاردن.

سەرۆکایەتیی کۆمار داوا لە هەمو دەستە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بە کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنیشەوە پابەندی تەواوی حوکمەکانی دەستور و قانونە پەیڕەوکراوەکانی تایبەت بەم مەسەلەیە ببن، دوپاتیشی دەکاتەوە کە پێویستە رێوشوێنە ئوسوڵییەکان بگیرێتە بەر کە قانون رێساکان دایان ناوە کێشاویانە سەبارەت بە پیاداچونەوە بە تانە و نارەزاییەکان و هەمو مەسەلەکانی پەیوەندیدار و پەیوەست بە هەڵبژاردنەکە.

بەڕێز سەرۆک کۆمار پەرۆشە بۆ گرتنەبەری هەمو رێوشوێنێکی پێویست بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی پرۆسەی دیموکراسیی بە پێی حوکمەکانی دەستور و بەو جۆرەی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانیی وڵات دەپارێزرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure