دوو کەس لەسەر گه‌نده‌ڵیی ده‌ستگیرده‌كرێن

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 431‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم ئاشكراى ده‌كات، دوو تۆمه‌تباری كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركراون كه‌ بڕی زیاتر له‌ دوو ملیار دیناری حكومه‌تیان لابووه. 


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی ئایاری2018، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌ درێژه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ له‌ دادگاكانی كوردستان ده‌رده‌چێت، سه‌باره‌ت به‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت و له‌ دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سپاكی ڕه‌وانه‌ی دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌كرێت، له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی ئه‌و دوو حوكمه‌ ده‌رچووه‌.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رایگه‌یاندووه‌، تاوانباری یه‌كه‌م ناوی (ك . ر . ا)ـه‌ كه‌یسه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سپاكی "احاله‌" كرابوو به‌ پێی مادده‌ی (15) ی یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاكی تایبه‌ت به‌ ده‌سكه‌وتی ناڕه‌وا و یه‌كه‌م بڕیاره‌ به‌ پێی ئه‌و مادده‌یه‌ ده‌رده‌چێت كه‌ ناوبراو هه‌ستابوو به‌ كڕینی چه‌كی به‌ڵێنده‌ران له‌ بازاڕ و خه‌رجكردنه‌وه‌ی له‌ ڕێگای بانكی ڕه‌سمی به‌ نه‌قدیی، به‌ غیابی حوكمدرا به‌ (7) ساڵ زیندانی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕی 1.972.299 ، یه‌ك ملیار و نۆ سه‌دو حه‌فتاو دوو ملیۆن و دووسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ هه‌زار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی.

 ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، تاوانباری دووه‌م ناوی (ف.ر.ع) به‌ پێی مادده‌ی (315) هه‌ستاوه‌ به‌ بردنی پاره‌ی هاووڵاتیان، كه‌ بۆ هه‌قى كاره‌با داویانه‌، به‌ (7) ساڵ زیندانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕى 9.448.500 ، نۆ ملیۆن و چوار سه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار و پێنج سه‌د دینار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە