ڤیدیۆ: ئه‌و كه‌سه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری دزیبوو ده‌ستگیركرا
هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018 :: 1598 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی له قه‌زای خه‌بات ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه‌ی دزی ده‌ستگیركرا.
رۆژی 29ی ئازاری 2018، له قه‌زای خه‌بات، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر دزرا و دواتر خاوه‌نه‌كه‌ی سكاڵای له بنكه‌ی پۆلیسی قه‌زای خه‌بات له‌سه‌ر كه‌سی تۆمه‌تبار تۆماركرد.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به دواڕۆژی راگه‌یاند، له كۆتایی مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا له قه‌زای خه‌بات ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر دزرا و دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه.
وتیشی "ئه‌و كه‌سه ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه‌ی دزیبوو، دواتر بردبووی بۆ پارێزگای موسڵ و بارهه‌ڵگره‌كه‌ی به نرخی سێ ده‌فته‌ر دۆلار فرۆشتبوو، به‌ڵام پۆلیس توانی له موسڵ ئۆتۆمبێله‌كه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه و چه‌ند رۆژی رابردووش تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركرا".
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی دزییه‌كه‌ی كردووه جارێكی تریش له‌سه‌ر دزینی 30 هه‌زار دۆلار له هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه‌و به كهفالەت ئازادكراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تۆمه‌تباره‌كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه و دانیشتووی سنوری پارێزگای هه‌ولێره.