مانشێتی ئابوری: پاره‌ى نه‌شته‌رگه‌ریى نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان كه‌مده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 29/05/2018‌ :: 354‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
مانشێتی هەواڵە ئابورییەکانی ئەمڕۆ 29ی ئایاری 2018ی بەشێک لەڕۆژنامە کوردستانییەکان.

كوردستانى نوێ:

- لیره‌ .. مۆته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان .. تا دێت به‌هاكه‌ى زیاتر داده‌به‌زێت 
- ئه‌مریكا هاوكارى دارایى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات
- قامیشى شه‌كر له‌ عێراق

خه‌بات:
- وه‌زیرى دارایى زانیاریى ورد له‌باره‌ى داهات و مووچه‌ و ره‌وشى ئابووریى كوردستان ئاشكرا ده‌كات
  * رێباز حه‌ملان: به‌ په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌ى یاساى چاكسازى ده‌ستكاریى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ ده‌كرێت
  * هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ئه‌ژمارێكى بانكى بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌و ئیلتزاماته‌ ماددیه‌ى هه‌یه‌ بۆى ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌ژماره‌ بانكییه‌كه‌
- پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێت
- ئاماده‌كارى كراوه‌ تا جووتیاران گه‌نمه‌كانیان راده‌ستى سایلۆ بكه‌ن 
  * كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست به‌ دروێنه‌ى گه‌نمى شاره‌زوور ده‌كرێت

ئاوێنه‌:
- به‌شێك له‌ ژنانى به‌ساڵاچوو روو له‌ فرۆشتنى جلوبه‌رگى به‌كارهاتوو ده‌كه‌ن

هه‌ولێر:
- ناردنى بڕه‌ پاره‌ى مانگانه‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
- ئه‌و باجه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ریده‌گرێت له‌ هى عێراق كه‌متره‌ كه‌چى جێبه‌جێ نه‌كراوه‌
- رێباز حه‌ملان: پڕۆژه‌ى چاكسازى په‌سه‌ند بكرێت ده‌ستكارى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ ده‌كرێت
  * داهاتى ناوخۆ مانگانه‌ 110 بۆ 130 ملیار دیناره‌
  * هه‌رێمى كوردستان رۆژانه‌ 300 بۆ 320 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات

باس:
- به‌هۆى داخرانى ده‌روازه‌كانى قاسمه‌ڕه‌ش و قندۆله‌وه‌ زیاتر له‌ 15 هه‌زار كه‌س له‌ كوردستانى باشوور و رۆژهه‌ڵات بێكار بوونه‌
- پاره‌ى نه‌شته‌رگه‌ریى نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان كه‌مده‌كرێته‌وه‌
- دكتۆر ئازاد نه‌قشبه‌ندى: ده‌وڵه‌تى عێراق به‌ نه‌وتى كوردستان دامه‌زراوه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure