به‌شێك له‌ جڤاتى نیشتمانى داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندن ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 332‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
مانشێتی ئەمڕۆ 29ی ئایاری 2018ی بەشێک لەڕۆژنامە کوردستانییەکان.

كوردستانى نوێ:

- ئاماده‌كاریى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌رده‌وامه‌
- پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق .. لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هاوپه‌یمانى
- زۆرینه‌ى نیشتمانى وه‌ك باشترین بژارده‌
- له‌سه‌ر كۆچبه‌ران مێركڵ ده‌درێته‌ دادگا .. پاره‌یه‌كى زۆرى تیا خه‌رج كردوون
- ماجه‌راى گۆڕان و سه‌عید كاكه‌یى و كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن 
* كه‌ریم ته‌میمى: سه‌عید كاكه‌یى پێى وتم ئه‌گه‌ر له‌ سلێمانى دوو كورسى و له‌ كه‌ركوك كورسییه‌كمان بۆ زیاد بكه‌ن، گۆڕان هه‌ڕه‌شه‌كه‌ى له‌سه‌رم ده‌كێشێته‌وه‌!
- هه‌لى دامه‌زراندن بۆ 200 هه‌زار كه‌س له‌ عێراق
- مامۆستا فاتحیى مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى موده‌ڕیس نووسه‌رێكى گه‌وره‌ و مێژوویه‌كى له‌بیركراو
- ئاوڕێك له‌ زمانى سومێرى له‌ كتێبێكدا
- دوازده‌ سواره‌ى مه‌ریوان (1751)
- كه‌ریم شاره‌زا.. گه‌نجینه‌ى زانیارى
- بیره‌وه‌رییه‌كانى كه‌ریم شاره‌زا چاپده‌كرێ

خه‌بات:
- داواكارى گشتیى هه‌رێمى كوردستان سوێندى یاسایى ده‌خوات
- فراكسیۆنى پارتى: نیه‌تێك هه‌یه‌ هه‌فته‌ى دابێ پڕۆژه‌ى چاكسازى په‌سه‌ند بكرێ
- ئه‌مڕۆ پارتى له‌ كۆمیسیۆن خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تۆمار ده‌كات
- لاوانى سیاسیى ئه‌وروپا: نابێ توندوتیژى دژ به‌ په‌نابه‌رانى كورد ئه‌نجام بدرێ
- ئه‌مریكا 3 گرووپى حه‌شدى شه‌عبى وه‌ك تیرۆریست ده‌ناسێنێ
  * عه‌سائیبى ئه‌هلولحه‌ق و بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با و حزبوڵڵاى عێراق وه‌ك تیرۆریست پۆلێنكراون
- به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبى له‌ موسڵ كوژرا
- سه‌رۆكى فڕه‌نسا كۆچبه‌رێكى نایاسایى خه‌ڵات ده‌كات كه‌ وه‌ك سپایده‌رمان منداڵێكى رزگاركرد
- یه‌كێتیى ئه‌وروپا سزاكانى سه‌ر رژێمى به‌شار ئه‌سه‌دى درێژكرده‌وه‌
- ده‌نگۆى دیدارى نهێنى به‌رپرسانى ئێرانى و ئیسرائیلى له‌ ئوردن
- سێرگى لاڤرۆڤ: پێویسته‌ ته‌نها هێزه‌كانى سه‌ر به‌ رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د سنوورى له‌ سووریا - ئیسرائیل بمێنێته‌وه‌
- پارێزگارى دهۆك هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانى حه‌وت كه‌سه‌كه‌ى زیندانێكى دهۆك ده‌خاته‌ڕوو
- ساخله‌میا دهۆكێ ژبه‌ر شه‌ربه‌ت و شریناهیێن بێژێده‌ر هوشداریێ ده‌دات
- 31ى ئایار رۆژى جیهانى نه‌هێشتنى جگه‌ره‌كێشان
- هێزه‌كانى ناوخۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه‌ چه‌كى بێ مۆڵه‌تیان له‌لایه‌ن

ئاوێنه‌:
- قادرى حاجى عه‌لى له‌ نامه‌یه‌كدا داواى پێداچونه‌وه‌ به‌ هه‌یكه‌لى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا ده‌كات
  *به‌شێك له‌ جڤاتى نیشتمانى داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندن ده‌كه‌ن
- زۆربه‌ى جڤاتى نیشتمانى داواى بایكۆتى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كه‌ن
  * ناردنى په‌رله‌مانتاره‌كانمان بۆ به‌غدا به‌ماناى قبوڵكردنى ئه‌و گزى و ساخته‌كاریانه‌یه‌ له‌ گۆڕان كراوه‌
- له‌هه‌ر كاتژمێرێكدا له‌ عێراق حاڵه‌تێكى جیابونه‌وه‌ تۆمارده‌كرێت
- ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى: یه‌كێتى زیاد له‌ كاندیدێكى هه‌یه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار
- ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى: ئه‌مجاره‌ پارتى به‌شى خۆى نادات به‌هیچ لایه‌نێكى دیكه‌
- ئایا لایه‌نه‌ ناڕازیه‌كان به‌ره‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنى كوردستان پێكده‌هێنن؟
  * به‌ره‌یه‌كى هاوبه‌ش ته‌نها پێشنیاز و قسه‌یه‌
- ئه‌زمونى ده‌ ساڵى شێوه‌كارێكى كورد ده‌برێته‌ مۆزه‌خانه‌
- دوو كه‌سایه‌تى كوردى سه‌ربه‌خۆ خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كاندید ده‌كه‌ن
- عومه‌ر به‌رزنجى، كاندیدى سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار: پشتم به‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌ستووره‌
- ناوه‌ڕۆكى دیدارى نێوان موقته‌دا سه‌در و قاسم سلێمانى ئاشكرا ده‌كرێت
- كێ به‌رپرسه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ى ماجدى لاند؟
- به‌در شاكر سه‌یاب دیوه‌كه‌ى ترى شیوعیه‌ت ده‌گێڕێته‌وه‌!

هه‌ولێر:
- تۆماركردنى ناوى قه‌واره‌ سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى كوردستان ده‌ستیپێكرد
  *300 هه‌زار ناوى مردوو و دووباره‌ سڕاونه‌ته‌وه‌
- فازڵ حاجى: گه‌وره‌ترین گرفتى هاتوچۆى هه‌ولێر سوڕانه‌وه‌كانه‌
- كه‌مى ئاو كێشه‌ى سه‌ره‌كیى جیهان ده‌بێت

باس:
- گرێكوێره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌
- توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆلاى ناتۆ و ئه‌مریكا .. رووسیا و توركیا له‌ سووریا پشت له‌ ئێران ده‌كه‌ن
- هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ ژماره‌ 
  *81 كاندید ته‌نیا یه‌ك ده‌نگ و 73 كاندید هیچ ده‌نگێكیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌
- ده‌نگى كوردانى ئیستانبوڵ بۆ كێ ده‌چێت؟
  * ته‌نیا له‌ ئیستانبۆڵ 1.5 ملیۆن ده‌نگده‌رى كورد هه‌یه‌
- شانۆكارانى كه‌ركوكى حه‌فتاكان چییان به‌ شانۆى كوردى به‌خشى؟
- قوتابییه‌كى زانكۆى سۆران ئامێرێكى پێویستى لێدانى بیره‌ نه‌وت دروست ده‌كات
- پێشمه‌رگه‌یه‌كى ده‌ڤه‌رى برادۆست تراكتۆرێك دروست ده‌كات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە