ئاگادارییەک ئاڕاسته‌ی چەند گەڕەکێکی سلێمانی دەکرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 29/05/2018‌ :: 17672‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەهۆی کێشەی کارەباوە کێشە بۆ دابەشکردنی ئاوی چەند گەڕەکێک سلێمانی دروست دەبێت، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، تاوەکو چارەسەرکردنی کارەبا کێشەی پێدانی ئاو بەردەوام دەبێت.


ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی "بەهۆی نەمانی کارەباوە چەند گەڕەکێکی سلێمانی کێشەیان بۆ دروست بووە، بۆ دابەشکردنی ئاو و تاوەکو چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا بەردەوام دەبێت".

تایبەت بە ناوی ئەو گەڕەکانەی کێشەیان بۆ دروست بووە رایگەیاند، لە هەریەک لە گەرەکەکانی قرگە و کازیوە و شوقەکانی گۆیژە و گوندی ئەڵمانی و مامۆستایان و سلێمانی تازە و ئەو گەڕەکانەی دەکەونە سەروی سلێمانی کێشە دروست بووە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure