ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانی كرده‌ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌

هەواڵ / جیهان :: 29/05/2018‌ :: 2037‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ 
وته‌بێژی سه‌ربازی سوپاس ئیسڕائیل ئاشكرایكرد كه‌ هێزه‌كانی سوپای ئیسڕائیل ده‌ستیانكردووه‌ به‌ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن له‌ كه‌رتی غه‌زه‌.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی ئایار، ئه‌ڤیخا ئه‌دره‌عی، وته‌بێژی سه‌ربازی سوپاس ئیسڕائیل له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نوسیوویه‌تی "له‌م كاتژمێره‌دا سوپای به‌رگری له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ چالاكی ئه‌نجامده‌دات، ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كه‌ ئێستا ده‌بیسترێ، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییانه‌ن، زانیاری زیاتر له‌ دواییدا ئاشكراده‌كه‌ین".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێش چه‌ند كاتژمێرێك، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل په‌یمانی ئه‌وه‌یدا كه‌ به‌ توندی وه‌ڵامی ئه‌و موشه‌كانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گیرابوون ئیسڕئیل له‌ كه‌رتی غه‌زه‌وه‌. 

ناتانیاهۆ له‌ تویته‌ر نوسیبووی "ئیسڕئیل به‌وپه‌ڕی مه‌ترسییه‌وه‌ له‌و هێرشانه‌ ده‌ڕوانێت كه‌ بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی له‌ كه‌رتی غه‌زه‌وه‌ كردبوویانه‌ سه‌ر ئیسڕائیل، سوپای ئیسڕائیل به‌ زۆر به‌ توندی وه‌ڵامی ئه‌وه‌ ده‌داته‌وه‌، هه‌ركه‌سێك كه‌ بیه‌وێت هێرشبكاته‌ سه‌رمان باجی قورس ده‌دات". 

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ى ئایار  25 موشه‌ك له‌  شارى غه‌ززه‌ى فه‌ڵه‌ستینه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى سنورى ئیسرائیل كراو  یه‌كه‌ى به‌رگرى ئه‌و وڵاته‌ش رووبه‌ڕوویان بووه‌و زه‌نگى ئاگادار كردنه‌وه‌ش له‌ باشورى ئیسرائیل لێدرا.

 كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تائێستا نه‌زانراوه‌ كه‌ ئه‌و موشه‌كانه‌ ئامانجى خۆیان له‌ ناو سنورى باشورى ئیسرائیل پێكاوه‌ یان نا.

له‌به‌رانبه‌ردا سوپاى ئیسرائیل ده‌ستیكرد به‌ تۆپبارانكردنى چه‌ند پێگه‌یه‌كى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌ ناوشارى غه‌ززه‌دا.  

 ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كیه‌ له‌پاش ئه‌وه‌هات كه‌ به‌مدواییه‌ له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانى غه‌زره‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیسرائیل چه‌ند جارێك پێكدادان رویداوه‌. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure