هه‌ڵه‌ی پرسیارێكی به‌شی ئینگلیزی پۆلی 12 راستده‌كرێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 1576‌ جار بینراوە

تاگ :: پەروەردە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
لەسەر پرسیارێکی سیستمی ئینگلیزی تاقیکردنەوەی زیندەزانی کە ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەنجامدرا، هەڵەیەک روویداوه‌، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران ده‌بێت".


وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردەی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی ئایاری 2018، له‌ راگه‌یەنراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه ‌كردووه‌، تێبینی هەبووە لەسەر پرسیارێکی سیستمی ئینگلیزی ـ تاقیکردنەوەی زیندەزانی کە ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەنجام درا، هەڵەیەک هەبووە.

له‌ به‌شێكی تری راگه‌یەنراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هاتووه‌ "لە خوێندنی ئینگلیزی، گرووپی A پرسیاری ٤٨، لە گرووپی B پرسیاری ١، لە گرووپی C پرسیاری ٤، لە گرووپی D پرسیاری ٧، وەڵامە ڕاستەکە (B)یە.

بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر دواڕۆژ په‌یوه‌ندی كرد به‌ كه‌ریم له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ناوبراو رایگه‌یاند "له‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌ خوێندنی ئینگلیزی به‌شی زینده‌زانی له‌كاتی ته‌دقیقكردنی وه‌ڵامه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ك روویدابوو و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ له‌ په‌یج و ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ت بڵاوكرایه‌وه"‌. 

وتیشی "له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه‌ خوێندكاران تووشی دڵه‌ڕاوكێ بوون، هه‌ربۆیه‌ ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ ئه‌زموونه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵه‌كه‌ راستكرایه‌وه‌و وه‌ڵامی پرسیاری خوێندكاران وه‌ك خۆی بڵاوكرایه‌وه"‌. 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وتیشی "لیژنه‌كه‌یان هه‌ر بڕیارێك بدات له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران ده‌بێت". 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure