تەرمی گەنجێك لە ئاوی خاسە دەرهێنرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 1773‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
دوای ئەوەی نیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە 28ی ئایار لەکاتی مەلەکردندا خنکا، ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی کورد لەبەنداوی خاسە دۆزرایەوە.


سەرچاوەیەک لەپۆلیسی دەریاوانی کەرکوک بەدواڕۆژی وت "تیمەکانیان توانیویانە تەرمی ئەو گەنجە بدۆزنەوە کە دوێنێ لەکاتی مەلەکردندا لەبەنداوی خاسە "کۆچک" خنکا".

وتیشی "گەنجە خنکاوەکە ناوی (رزگار مەجید ساڵح) تەمەن 18ساڵە و دانیشتوی گەڕەکی باروتخانەیە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure