ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌عقوبه‌ 6 قوربانی لێکەوتەوە

هەواڵ / عێراق :: 29/05/2018‌ :: 256‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ 
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ڕاستی به‌عقوبه‌ روویدا و له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی ئایار، رایگه‌یاند،  بۆمبێكی چێنراو له‌ ناوه‌ڕاستی بازاڕی به‌عقوبه‌ له‌ نزیك قوتابخانه‌ی "ئه‌لمه‌رئه‌"ی كچان ته‌قیووه‌ته‌وه‌. 

سەرچاوەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌ووه‌كه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure