به‌لجیكا: له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا دوو پۆلیس كوژران

هەواڵ / جیهان :: 29/05/2018‌ :: 282‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی به‌لجیكا بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری لێنگی ئەو وڵاته‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌ دووانیان پۆلیس بوون و دوو كه‌سیش برینداربوون. 


به‌پێی ڕۆژنامه‌ی "لوسوار"ی به‌لجیكی، پیاوێك له‌ شه‌قامی "ئۆگستان" له‌ناوه‌ڕاستی شاری لیێنگ كاتژمێر 10:30 ته‌قه‌ی له‌ چه‌ند پۆلیسێك كردووه‌.

له‌ سه‌ره‌تادا گومانلێكراوه‌كه‌ له‌ نزیك قوتابخانه‌یه‌كی ئاماده‌یی راگیراوه‌ له‌ لایه‌ن دوو پۆلیسیه‌وه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و په‌لاماری چه‌كی یه‌كێكیانی داوه‌ و ده‌ستیكردووه‌ به‌ ته‌قه‌كردن. 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ دوو پۆلیس و كه‌سێكی تریشی كوشتووه‌ كه‌ به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕیووه‌، خانمێكی گرتووه‌ كه‌ له‌و قوتابخانه‌یه‌ كاریكردووه‌ وه‌ك بارمته‌، دواتر هێرشكه‌ره‌كه‌ گیراوه‌ به‌ڵام پۆلیسێكی دیكه‌ش برینداربووه‌. 

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ كه‌سی ته‌قه‌كه‌ر "كۆنتڕۆڵ"كراوه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌. 

وەرگێڕانی: محەمەد نەجمەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure