نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا
هەواڵ / ئابوری :: 29/05/2018 :: 366 جار بینراوە
دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى ئایاری 2018، له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هاى دۆلار بەرامبەر دینار نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به 120 هەزار و 100دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
جواد سوبحان، له كۆمپانیاى شەبەکە نەقدیە له سلێمانى به دواڕۆژى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به 120 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 250 دینار بوو.
به‌گشتى به‌هاى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به 120 هەزار و 100 دینارە.
100 یۆرۆ به 141 هەزار دینارە.
100 پاوه‌ن به 160 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن به 20 هەزار دینارە.
100 لیرەی تورکی به 26 هەزار و 500 دینارە.
دوێنێش له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا نرخه‌كان به‌مشێوه‌یه بوون:
100 دۆلار به 120 هەزار و 250 دینارە.
100 یۆرۆ به 139 هەزار دینارە.
100 پاوه‌ن به 159 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن به 20 هەزار دینارە.
100 لیرەی تورکی به 27 هەزار و 500 دینارە.