پێشمه‌رگه‌ له‌چه‌ند میحوه‌رێك خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 21682‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك
له‌ شه‌وی رابڕدووه‌وه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ره‌كانی ناوه‌ران و تلسقۆف تا سحێلا  خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌.


فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوه‌ران به‌ دواڕۆژى رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو، هه‌موو هێزه‌كانمان له‌ میحوه‌ری ناوه‌ران خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌‌و له‌ هه‌مانكاتدا له‌ میحوه‌ركانی تلسقۆف و سحێلا پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاماده‌باشیدایه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌ وتی" ناتوانین نهێنی ئه‌م بابه‌ته‌ بدركێنین، چونكه‌ بابه‌تێكی نهێنی سه‌ربازییه‌".

به‌پێی زانیاریه‌كانی دواڕۆژ، ئاماده‌باشی پێشمه‌رگه‌ دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ گروپه‌ بچووكه‌كانی داعش له‌ موسڵ خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌ن.

هه‌فته‌ی رابردوو رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست-ی ئه‌مریكی له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاندبوو  كه‌ ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی خه‌ریكی پلانێكی "جه‌هه‌ننه‌مییه‌" له‌ ناوچه‌كه‌دا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure