بۆچوونی پارتی لەسەر دووبارە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 2382‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مانی عێراق بۆی نییه‌ بڕیار له‌سه‌ر ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگەکان بدات، ده‌شڵێت "چه‌ند په‌رله‌مانتارێك كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌رنه‌چوونه‌ته‌وه،‌ ده‌یانه‌وێ له‌ رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ كێشه‌ بۆ كۆمسیۆن دروست بكه‌ن".


ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 28ی ئایاری 2018، په‌رله‌مانی عێراق داڕشته‌ی بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد كه‌ لیژنه‌ی یاسایی ئاماده‌ی كردبوو و تایبه‌ت بوو به‌ ژماردنه‌وه‌ی دەستیی 10%ی ده‌نگه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌نگدانی مه‌رجداری ئاواره‌بووان له‌ ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و موسڵ و دیاله‌.
 
خه‌سرەو گۆڕان به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی ئایار، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق نیسابی یاسایی ته‌واو نه‌كردبوو كه‌ له‌ رووی یاسایی په‌رله‌مانییه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كێشه‌ی هه‌یه‌. 

به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی وتیشی "هه‌ر بڕیارێك له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ ده‌ربچێت لای پارتی رێز لێگیراوه‌ و له‌ هه‌ر شوێنێکیش بڕیاری ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بدرێت پێشوازی له‌و بڕیاره‌ ده‌كه‌ین". 

خه‌سرەو گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌رله‌مانی عێراق له‌ رووی یاساییه‌وه‌ بۆی نییه‌ ده‌ست له‌كاروباری كۆمسیۆن وه‌ربدات، ئه‌وه‌ی دوێنێش روویدا چه‌ند په‌رله‌مانتارێكن كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ ده‌نگیان به‌ ده‌ست نه‌هێناوه‌ و ده‌یانه‌وێ له‌ رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ كێشه‌ بۆ كۆمسیۆن دروست بكه‌ن. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure