سعودیه ‌لەسەر دەنگۆی دەستبەسەركردنی حەریری هاتە دەنگ

هەواڵ / جیهان :: 29/05/2018‌ :: 618‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، سعودیه‌ كارده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فڕه‌نسا بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزه‌ ئاژاوه‌گێڕ و تێكده‌ره‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا، له‌ سه‌رو هه‌موشیانه‌وه‌ ئێران و داروده‌سته‌كه‌ی، ده‌شڵێت "لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی سه‌رۆكی فڕه‌نسا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ شانشینی سعودیه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ ناڕاستن". 


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی ئایار، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا له‌ میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (بی ئێف ئێم) ئاماژه‌ی پێكردووه‌، شانشینی سعودیه‌ سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ قسه‌یه‌كی راست نییه‌. 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌ شانشینی سعودیه‌ له‌ پێشوتر و له‌ ئێستاشدا پشتیوانی سه‌قامگیری و ئاسایشی لوبنان ده‌كات و به‌ هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك پشتیوانی كابینه‌كه‌ی حه‌ریری ده‌كات. 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ ده‌شڵێت، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی لوبنان و ناوچه‌كه‌ی والێكردووه‌ سه‌قامگیر نه‌بێت، ئێران و داروده‌سته‌كه‌یه‌تی وه‌ك میلیشیای حیزبوڵڵای لوبنانی "كه‌ تێوه‌گرلاوه‌ له‌ كوشتنی ره‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان و هاوڵاتیانی فڕه‌نسی له‌ لوبنان". 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "ئێران چه‌كده‌داته‌ میلیشیا تیرۆریستییه‌كان ، له‌وانه‌ش حوسییه‌كان كه‌ چه‌ك و موشه‌كی بالیستییان پێدراوه‌ و دژی خه‌ڵكی سڤیلی سعودیه‌ به‌كاری ده‌هێنن". 

له‌ كۆتاییدا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ كه‌ سعودیه‌ به‌هاوبه‌شی كارده‌كات له‌گه‌ڵ ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزه‌ ئاژاوه‌گێڕ و تێكده‌ره‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا، له‌ سه‌رو هه‌موشیانه‌وه‌ ئێران و داروده‌سته‌كه‌ی. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure