پله‌كانی گه‌رما روو له‌ دابه‌زین ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 1641‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
لەگەڵ ئەوەی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 28ی ئایار، پله‌كانی گه‌رما روویان له‌ به‌رز بوونەوه‌ كرد، له‌ ئه‌مڕۆ و رۆژانی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما روو له‌ دابه‌زین ده‌كه‌نەوە. 


بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "رۆژی دووشه‌ممه‌ 28ی ئایاری 2018، پله‌كانی گه‌رما تا ڕاده‌یه‌ك به‌رزبووە به‌ جۆرێك له‌ قه‌زای خانه‌قین به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی گه‌یشتۆته‌ 45 پله‌ی سه‌دی".

به‌رپرسی به‌شی پێشبینی وتیشی "پێشبینیده‌كرێت له‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه‌ و بۆ رۆژانی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك نزم بێته‌وه‌ و بگاته‌وه‌ ڕێژه‌ی ئاسایی خۆی كه‌ له‌نێوان 30 تا نزیكه‌ی 26 پله‌ ده‌بێت و كه‌شوهه‌وا فێنكتر ده‌بێت به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێستا". 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە