له‌ یادی دامه‌زراندنیدا یه‌كێتی هیچ چالاكییه‌كی رەسمی ئه‌نجام نادات

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 789‌ جار بینراوە

تاگ :: یه‌كێتى

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، له‌ یادی 43 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاریداوه‌ هیچ چالاكییه‌كی رەسمی ئه‌نجام نه‌دات. 


سه‌عدی پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "له‌كۆبوونه‌وه‌ی  مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی رێكخستن بڕیاردرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ له‌ یادی 43 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی هیچ چالاكییه‌كی رەسمی ئه‌نجامنه‌درێت ئه‌وه‌ش وه‌ك رێزگرتنێك له‌ گیانی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فاو عادل موراد كه‌ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتین".  

وته‌بێژی یه‌كێتی وتیشی "ئۆرگانه‌كانی وه‌ك مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كان ده‌توانن له‌ سنووری خۆیان چالاكی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن".

ساڵی 2017 هه‌ریه‌كه‌ له‌ مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌  كۆچی دواییان كرد و عادل مورادیش له‌ساڵی 2018دا به‌هه‌مان شێوه‌ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچی دواییكرد.  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure