سه‌در په‌یامێكی "توند" ئاڕاسته‌ی ئێران و ئه‌مریكا ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 29/05/2018‌ :: 1177‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد نەجمەدین
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون و رەوتی سەدر كه‌ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، په‌یامێكی توند ئاڕاسته‌ی ئێران و ئه‌مریكا ده‌كات. 


له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ یه‌كێك له‌ شوێنكه‌وتووانی ئاڕاسته‌ی كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ لێدوانی هه‌ندێك له‌ سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ نه‌توانینی پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا و ئێران، موقته‌دا سه‌در وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت "ئێران ده‌وڵه‌تێكی دراوسێیه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌ترسێت، هیواده‌خوازین كه‌ ده‌ست وه‌رنه‌داته‌ كاروباری عێراق و هه‌روه‌ك چۆن ڕه‌تیشی ده‌كه‌ینه‌وه‌ هیچ كه‌سێكی دیكه‌ ده‌ستێوه‌ردان بكات له‌ كاروباره‌كانی عێراق". 

له‌ باره‌ی ئه‌مریكاشه‌وه‌، وه‌ڵامی سه‌در به‌م شێوه‌یه‌ بوو "ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ره‌، ڕێگه‌ی پێناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردان بكات". 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure