ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئەیاد عەلاوی ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاینده‌ی عێراق

هەواڵ / عێراق :: 29/05/2018‌ :: 39233‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاشكرایكرد، ئه‌مریكییه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا كار ده‌كەن عه‌لاوی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئایندەی عێراق‌ وه‌ربگرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ ئیئتلافی وه‌ته‌نییه‌ كه‌ پێی باش نه‌بوو ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، بۆ دواڕۆژ وتی "لایه‌نی ئه‌مریكی به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا هه‌نگاو ده‌نێن كه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاینده‌ی عێراق وه‌ربگرێت".

ئاشكراشیكرد، لایه‌نی نێوده‌ڵه‌تیش له‌وباره‌وه‌ و بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا تێگه‌یشتنیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه‌ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌رگرێت باشتره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure