ناتانیاهۆ: رێگه‌ ناده‌ین سه‌ربازی ئێرانی له‌ سوریا بمێنێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 28/05/2018‌ :: 304‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل رایگه‌یاند، رێگە بە ئامادەبوونی سەربازیی ئێران لە سووریادا نادەین.

به‌پێی ئاژانسی سپوتنیكی روسی، بنیامیان ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئایار وتی "رێگە بە ئامادەبوونی سەربازیی ئێران لە سووریادا نادەین."

له‌ كاتێكدا كه‌ چه‌ندین جار به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌كان رایانگه‌یاندووه‌، له‌ سه‌رداوای رژێمی سوریا و له‌ پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان، راوێژكارانی سه‌ربازی خۆی ڕه‌وانه‌ی سوریا كردووه‌،  ناتانیاهۆ لە کۆبوونەوه‌ی کنێست (پەرلەمانی ئیسڕائیل) جارێكی دیكه‌ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌، هەڵوێستی ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر سووریا ڕوون و ئاشکرایە و ئێران بۆی نییە لە هیچ جێیەکی سووریادا ئاماده‌یی سەربازیی هەبێت.

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure