"پۆلیسی عێراقی گوندێکی کوردنشین تاڵان دەکات"

هەواڵ / کوردستانی :: 29/05/2018‌ :: 390‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دوارۆژ، كاروان گه‌رمیانى 
گوندێكى كوردنشین له‌ سنورى قه‌زاى داقوق تاڵان ده‌كرێت و گه‌نم و جۆى جوتیارانى گونده‌كه‌ش ده‌سوتێندرێت، بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت "پۆلیسی عێراقی ئەو تاوانەی ئەنجامداوە".


ئیدریس عادل، به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له‌ داقوق به‌ دوارۆژى راگه‌یاند "زانیاریمان پێگه‌یشتووه‌ گوندى فه‌ریق له‌ سنوورى داقوق تاڵانكراوه‌ و كه‌لوپه‌لى نێو خانووى گونده‌كه‌ دزراون". 

وتیشى "هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو چه‌ندین پارچه‌ زەویی كشتوكاڵى گه‌نم و جۆى جوتیارانى گوندکە له‌و سنووره‌ سوتێندراون و زیانى زۆر به‌ جوتیاران گه‌یشتووه‌". 

به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتى ئاماژه‌شى به‌وه‌دا، به‌ پێى زانیارییەکانیان، ئه‌وانه‌ى به‌و تاوانانه‌ هه‌ستاون پۆلیسى عێراقین و هاووڵاتیانى گونده‌كه‌ش سكاڵایان تۆماركردووه‌. 

ئیدریس عادل ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و گونده‌ له‌ دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ماڵه‌كانى كه‌ نزیكه‌ى 15 خێزان بوون، چۆڵیان كردووه‌ و ته‌نیا بۆ كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى هاتوچۆیان كردووه‌ته‌وه‌". 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure