دژەتیرۆری عێراق بارەگاكانی پارتی لەكەركوك چۆڵدەكات

هەواڵ / کوردستان :: 28/05/2018‌ :: 1775‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق لەچەند بارەگایەكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەكەركوك كشانەوە، دیارترینیان بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك – گەرمیانی پارتییە كە لەلایەن ئەو هێزەوە وەكو فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی دووەم بەكاردەهێنرا، لەگەڵ بارەگای لقی سێی پارتی.


لەبەرامبەردا عەدنان كەركوكی وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك – گەرمیانی پارتی رەتیكردەوە حزبەكەی لەم دۆخەدا پلانی گەڕانەوەی هەبێت بۆ كەركوك و بەدواڕۆژ ی وت: بەهیچ شێوەیەك پارتی لەدانوستانەكانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكاندا لەبەغدا داوای چۆڵكردنی بارەگاكانی نەكردووە، تاوەكو حاكمی سەربازییش لەكەركوك بمێنێت پارتی ئامادە نییە بگەڕێتەوە شارەكە.

وتیشی "ئەو هەنگاوەی هێزە سەربازییەكانی عێراق چۆڵكردنی بارەگاكانی پارتی نییە وەكو ئامادەكاری بۆ گەڕانەوەی ئێمە وەكو ئەوەی باسدەكرێت، بەڵكو كشانەوەی هێزە رێكخراوەكانیانە لەكەركوكەوە بۆ بەغدا كە خۆیان لە دژەتیرۆر و پۆلیسی ئیتیحادی دەبینێتەوە بەتایبەت كە سات لەدوای سات دۆخی ئەمنی بەغدا تێكدەچێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure