دواى رزگاركردنى منداڵێك ره‌گه‌زنامه‌ى فره‌نساى پێده‌درێت

هەواڵ / جیهان :: 28/05/2018‌ :: 470‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دواى ئه‌وه‌ى په‌نابه‌رێكى ئه‌فریقى منداڵێك رزگارده‌كات و گرته‌ ڤیدیۆییه‌كى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه‌ سه‌رۆكى فره‌نسا به‌مه‌به‌ستى سوپاسكردن بانگهێشتى ده‌كات.


مامودۆو گاساو، ته‌مه‌نى 22 ساڵه‌ و خه‌ڵكى وڵاتى مالییه‌، دواى ئه‌وه‌ى به‌ لاى رووداوێكدا تێده‌په‌ڕێت و ده‌بینێت منداڵێك خه‌ریكه‌ له‌ بالكۆنێكه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ به‌بێ بیركردنه‌وه‌ هه‌وڵى رزگاركردنى منداڵه‌كه‌ ده‌دات.

گاساو، په‌نابه‌رێكى بێ دۆسیه‌ بوو و به‌ یارمه‌تیدانى منداڵه‌كه‌ ده‌كه‌وته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ده‌یزانى كه‌ دواتر پێى ده‌زانرێت و ره‌نگه‌ ده‌ستگیربكرێت، به‌ڵام رزگاركردنى منداڵه‌كه‌ى هه‌ڵبژارد و ژیانى خۆى خسته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

دواى ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجامیدا گاساو له‌لایه‌ن ئیمانیۆل ماكرۆن، سه‌رۆكى فره‌نساوه‌ بانگهێشتكراوه‌ و بڕیاریداوه‌ كه‌ ره‌گه‌زنامه‌ى فره‌نسى پێببه‌خشرێت جگه‌ له‌وه‌ش له‌ به‌شى فریاگوزارى خێراى ئاگركوژێنه‌وه‌ دامه‌زرێندرا و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ نازناوى سپایده‌رمانى فره‌نساى پێبه‌خشراوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure