هێزێكی داعش لە كەركوكەوە چوونەتە سنوری گەرمیان

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 1583‌ جار بینراوە

تاگ :: داعش

دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەرپرسێكی ئەمنی لەپارێزگای دیالە ئاشكرایدەكات، هێزێكی گەورەی چەكدارانی داعش لە باشوری كەركوكەوە چوونەتە سنوری گەرمیان.


زاهید دەلۆیی، ئەندامی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ى ئایار بە دواڕۆژی وت "بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكانی عێراق هێزێكی گەورەی داعش كە ژمارەیان نزیكەی 150 چەكدار بووە، لەباشوری كەركوكەوە چوونەتە سنوری گەرمیان".

وتیشی "لەدوای گەیشتنی ئەو هێزە بە سنورەكە چەند كردەیەكی تیرۆریستی رووياندا كە مەترسیدارترینیان هێرشەكەی شێخ باوا بووە (لەنێوان ناحیەی جەلەولا و قەزای كەلار) كە بۆ ماوەیەك ناوچەكەیان بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵكردووە و دوای بەرگرییەكی زۆر لەبەرامبەر هێزە عێراقییەكاندا دواتر كشاونەتەوە".

دەلۆیی هۆكاری جوڵەی ئەو هێزەی داعشی خستەڕوو و وتی "هەواڵگری سەربازی دیالە پێیڕاگەیاندوین كە هێزەكە بریتییە لە چەكدارەكانی دەوروبەری قەزای خورماتوو، بەهۆی مەترسی هێرشی ئاسمانییەوە ناوچەكەیان بەرەو سنوری گەرمیان بەجێهێشتووە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure