هۆكاری كەمبونەوەی كارەبا لەگەڕەكە كوردنشینەكانی كەركوك ئاشكرادەبێت

هەواڵ / کوردستانی :: 29/05/2018‌ :: 1358‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای كەركوك رایدەگەیەنێت "جیاوازی لەنێوان گەڕەكەكاندا دەكرێت لەرِووی پێدانی كارەباوە"و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.


دانیال هەمەوەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای كەركوك بە دواڕۆژی وت "لەئێستادا كەركوك بڕی 450 مێگاوات كارەبای هەیە، ئەویش لەگەڵ فراوانی شارەكە ناگونجێت بەتایبەت وەرزی هاوین كە كارەبايەكى زۆرمان پێویستە".

سەبارەت بەجیاوازی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لەنێوان گەڕەكەكاندا، ئەو بەرپرسەی كارەبای كەركوك وتی "بەشێك لەگەڕەكەكانی كەركوك كارەباكەیان لەسەر وەبەرهێنانەو لەرۆژێكدا 18 كاتژمێر كارەبایان پێدەدرێت و لەزۆرترین كاتیشدا 6 كاتژمێر كارەبایان نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە زۆربەی گەڕەكە كوردییەكان نەخراونەتە سەر وەبەرهێنان، بۆیە لەرۆژێكدا 10 بۆ 12 كاتژمێر كارەبایان پێدەدرێت.

دانیال هەمەوەندی ئەوەشی خستەڕوو كە بۆ پێدانی كارەبای هاوشێوە لەگەڕەكە كوردییەكان پێویستە بخرێنە سەر سیستمی وەبەرهێنان كە رێوشوێنی پێویستە و لەهەنگاوی دووەمیشدا دەستپێدەكات. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure