یه‌كێتى له‌جیاتى كۆنگره‌ پلینیۆم ده‌به‌ستێ

هەواڵ / کوردستانی :: 28/05/2018‌ :: 358‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
سه‌ردێڕى هه‌واڵه‌كانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 28ى ئایارى 2018ى بەشێک لە رۆژنامە بیانییەکان.

كوردستانى نوێ:
- یه‌كێتى پڕۆژه‌یه‌ك بۆ به‌غدا ئاماده‌ ده‌كات
  * سبه‌ینێ سه‌ركردایه‌تى كۆده‌بێته‌وه‌
- وه‌فدى یه‌كێتى سه‌ردانى لایه‌نه‌كان ده‌كات
- كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى: پێشمه‌رگه‌ جێگاى شانازیین و پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وته‌كانن
- مه‌لا به‌ختیار: حكومه‌تى نوێ به‌بێ كورد ئه‌سته‌مه‌
- خوێندنه‌وه‌یه‌كى وردتر بۆ رووداوه‌كانى سووریا
- بۆمبیۆ: توندترین سزا له‌ مێژوودا به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنرێت

خه‌بات:
- هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ لیستى نیمچه‌ كراوه‌ و یه‌ك بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت
  * تۆماركردنى هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان له‌ 18ى حوزه‌یران ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو 20ى حوزه‌یران
- هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى نایانه‌وێت پڕۆژه‌ یاساى چاكسازى له‌ په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندرێت
- پێكهاته‌كان داواى گه‌ره‌نتى له‌ حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌كه‌ن
- دادگاى فیدراڵى داوایه‌ك له‌سه‌ر په‌سه‌ندنه‌كردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كاته‌وه‌
- ده‌میرتاش: ئه‌گه‌ر ببمه‌ سه‌ركۆمار دادپه‌روه‌رى له‌ توركیا جێگیر ده‌كه‌م
- هه‌ده‌په‌، كاندیدانى په‌رله‌مانى پارته‌كه‌ى له‌ بازنه‌ى ئیستانبوڵ ناساند
- موقته‌دا سه‌در هۆشداریى ده‌داته‌ په‌رله‌مانى عێراق
- كه‌شناسى كوردستان: زریانه‌كه‌ى نیشتمانى عه‌ره‌بى ناگاته‌ كوردستان
- له‌ هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 250 هه‌زار قوتابى تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن

رووداو:
- كامبریج پێشنیاز ده‌كات هه‌موو قوتابخانه‌كان بكاته‌ ئه‌هلى و نموونه‌یى
- چالاكاڤانێكى دهۆك بێسه‌روشوێنه‌
- یه‌كێتى له‌جیاتى كۆنگره‌ پلینیۆم ده‌به‌ستێ
- "هاوپه‌یمانێتى مه‌زڵومه‌كان" سه‌رده‌گرێ؟
- جه‌هه‌په‌: به‌ چوار ساڵ پرسى كورد چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین
- توركیا 9 كتێب له‌باره‌ى كورد قه‌ده‌غه‌ ده‌كات
- تویته‌ر ده‌بێته‌ مینه‌رى كه‌مپینى ده‌میرتاش
- سعودیه‌ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ى له‌ به‌غدا به‌سته‌ڵه‌كى مه‌زهه‌ب ده‌شكێنێ
- له‌ كوردستان مانگانه‌ 69 هه‌زار تۆن خۆراك فڕێده‌درێت
- ئاڵوگۆڕى بازرگانیى هه‌رێمى كوردستان ده‌بووژێته‌وه‌
- سزاكانى واشنتۆن كه‌رتى نه‌وت و غازى ئێران په‌كده‌خات
- رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست به‌ره‌و جه‌نگى ده‌وڵه‌تان ده‌چێ

هه‌ولێر:
- وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ ده‌نگۆى دزه‌پێكردنى پرسیاره‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
- 4 كه‌سى دیكه‌ى ئێزدى له‌ ده‌ست داعش رزگار كراون
- زریانى میكۆنۆ، هه‌زاران كه‌س له‌ دانیشتوانى ناوچه‌كانى كه‌نارئاوى ناچار كردووه‌ ماڵوحاڵى خۆیان جێبهێڵن
- (نیویۆرك تایمز پۆست): مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سووریا ئامانج لێى ته‌نها سووریا نییه‌، به‌ڵكو به‌رگرتنه‌ له‌ هه‌ژموونى شیعه‌ و نه‌هێشتنى هه‌وڵه‌كانى ئێران بۆ تێكدانى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌

زارى كرمانجى:
- له‌ بێخاڵ پرۆژه‌ى فراوانكردنى شه‌قامه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت
- كۆمپانیایه‌ك له‌ مانگى ره‌مه‌زان هاوكارى به‌سه‌ر منداڵانى سۆران دابه‌ش ده‌كات
- بڕى زه‌كات و سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌ دیارى كران
- به‌هۆى بوونى هه‌لى كاره‌وه‌ ئاواره‌كان روو ده‌كه‌نه‌ ده‌ڤه‌رى سۆران
- باران زیانێكى زۆرى به‌ به‌روبومه‌ كشتوكاڵییه‌كان گه‌یاند
- گورگ په‌لامارى منداڵێكى دا



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure