فڕۆكه‌كه‌ی روحانی له‌ لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكادایه‌

هەواڵ / جیهان :: 29/05/2018‌ :: 635‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
له‌و لیسته‌ی كه‌ ئەمریکا بڵاویكردووەته‌وه‌ وه‌ك گه‌مارۆ بۆسه‌ر ئێران و كۆمپانیا هاوكاره‌كانی ناوی چه‌ندین كۆمپانیای تێدایه‌ كه‌ خزمه‌تی فڕۆكه‌وانی و گه‌شتی ئاسمانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌ خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ حه‌سه‌ن روحانی سه‌ركۆماری ئێران ده‌كات. 

به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسى  ئیرنای ئێرانی، كۆمپانیای "دێنا ئێروه‌یز" خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆی ته‌نیا پێشكه‌ش به‌ یه‌ك فڕۆكه‌ی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له‌ جۆری ئای 300-340 ده‌كات كه‌ فڕۆكه‌ی تایبه‌تی سه‌ركۆماری ئێرانه‌، كه‌ ئێستا ناوی له‌گه‌مارۆكانی ئه‌مریكادا ده‌بیندرێت.

پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و گه‌مارۆ نوێیانه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێرانی داناوه‌ كێشه‌ دروستبكات بۆ سه‌ردانه‌كانی روحانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌  ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا هه‌ن كه‌ سووته‌مه‌نی و خزمه‌تگوزاری پێشکەشدەکەن به‌ فڕۆكه‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێران و پێده‌چێت ئه‌وانیش له‌و لیسته‌دا بن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure