كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ هه‌وڵێكى فریودان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 28/05/2018‌ :: 1145‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ سلێمانى له‌ ڕێگه‌ى نوسراوێكه‌وه‌ كه‌سوكارى شه‌هیدا ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ چه‌ند كه‌سێك به‌مه‌به‌ستى قازانجى تایبه‌تى په‌یوه‌ندیان پێوه‌ده‌كه‌ن و مژده‌ى پێدانى زه‌ویان پێده‌ده‌ن، به‌ڵام بابه‌تێكى له‌و شێوه‌یه‌ دوره‌ له‌ راستییه‌وه‌.


له‌ نوسراوه‌كه‌دا كه‌ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن كراوه‌ له‌ به‌روارى 27ى ئایار، واژوى ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى شه‌هیدانى پێوه‌یه‌ تێدا هاتووه‌ "ماوه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانێكى نه‌ناسراوه‌وه‌ ته‌له‌فۆن بۆ كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستى به‌خشینه‌وه‌ى مژده‌ به‌ پێدانى زه‌وى و ئیمتیازات، له‌ به‌رامبه‌ر ناردنى باڵانسى ته‌له‌فۆن یان وه‌رگرتنى پاره‌ به‌ بیانوى زووتر راپه‌ڕاندنى ئیش و كاره‌كانیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ دوره‌ له‌ راستییه‌وه‌".

ده‌قى نوسراوه‌كه‌:



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure