رۆژنامەیەکی بریتانی ئاماژە بە کوژرانی شازادەی جێنشینی سعودیە دەکات

هەواڵ / جیهان :: 28/05/2018‌ :: 4659‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
رۆژنامەی ئۆبزێرڤەری بریتانی بڵاویکردەوە  کە دەرنەکەوتنی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە دوای روداوی تەقەکردنەکەی نزیک کۆشکی شاهانە لە ریازی پایتەختی سعودیە پرسیاری ئەوەی لەبارەی تەندروستی بن سەلمانەوە وروژاندووە کە ئاخۆ لەژیاندا ماوە یان نا.

رۆژنامە بریتانیەکە ئاماژەی بەوە کردووە بن سەلمان لەوەتەی لەگەڵ خانەوەدەی ئیسپانی لە ١٢ی نیسانی رابردوەوە کۆبۆتەوە تا ئێستا لەبەرچاوی جەماوەردا دەرنەکەوتۆتەوە.
رۆژی ٢١ی نیسانی رابردوو تەقەیەکی زۆر لە نزیک کۆشکی شاهانە لە ریاز بیسترا و رۆژنامەی کەیهانی ئێرانیش بڵاویکردەوە لەکاتی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سعودیە بن سەلمان لەبەردەم کامێراکاندا دەرنەکەوت.
رۆژنامەکە لە راپۆرتە هەواڵگریە نهێنیەکانەوە کە ئاڕاستەی بەرپرسانی باڵای وڵاتێکی عەرەبی کراون ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە شازادەی جێنشینی سعودیە لەکاتی هێرشەکەدا دوو فیشەکی بەرکەوتوە و پێدەچێت مردبێت.
رۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە" زۆر بەڵگە هەیە کە ئاماژە بەوە دەکەن کە دیارنەمانی بن سەلمان بۆ ماوەی نزیکەی ٣٠ رۆژ دەگەڕێتەوە بۆ روداوێک کە لەجەماوەر شاردراوەتەوە"
وەرگیڕانی: کامەران ئەحمەد  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure