ڤیدیۆ: لافاوێکی ترسناک لە ویلایەتێکی ئەمریکا رویدا

هەواڵ / جیهان :: 28/05/2018‌ :: 499‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دوێنێ لە هەندێک ناوچەی ماریلاند لە ئەمریکا باری نائاسایی راگەیەندرا دوای ئەوەی لافاو چەندین ئۆتۆمبێلی لەگەڵ خۆیدا راماڵی و بووە هۆی داڕمانی چەند خانو و باڵەخانەیەک، بەتایبەتی لە ئیلیکۆت ستی.


بەگوێرەی تیمەکانی فریاگوزاری ئاستی ئاوەکە نهۆمی زەمینی خانوەکانی داپۆشیوە و گەیشتۆتە نهۆمی دووەم.

دەستەی نیشتیمانیی کەشناسی ئاشکرایکرد، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ هێزی زریانی (ئەلبێرتۆ) بە نزیکبونەوەی لە کەناری کەنداوی مەکسیک زیاد بکات بۆ ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

لەوبارەیەوە کین گراهام، بەڕێوبەری سەنتەری نیشتیمانیی زریانەکان رایگەیاند "دوێنێ نیوەڕۆ ناوچەی باشوری خۆرهەڵاتی ئەمریکا رەشەبایەکی بەهێزی ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک و بارانێک کە گەیشتە ٢٥ سانتیمەتر لە هەندێک شوێن بەخۆیەوە بینی کە بووە بارانبارینێکی بەهێز و دروستبونی لافاو".

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure