نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 28/05/2018‌ :: 473‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28ى ئایاری 2018، له‌کاتی كردنه‌وه‌ى  بازاڕدا به‌هاى دۆلار بەرامبەر دینار به‌رزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیاى شەبەکە نەقدیە له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 100 دینار بوو.

به‌گشتى به‌هاى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 250 دینارە.
100 یۆرۆ به‌ 139 هەزار دینارە.
100 پاوه‌ن به‌ 159 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن به‌ 20 هەزار دینارە.
100 لیرەی تورکی به‌ 27 هەزار و 500 دینارە.

دوێنێش له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا نرخه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوون:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 100 دینار بوو.
100 یۆرۆ به‌ 140 هەزار و 500 دینار بوو.
100 پاوه‌ن به‌ 160 هەزار و 500 دینار بوو.
100 هەزار تمەن به‌ 20 هەزار دینار بوو.
100 لیرەی تورکی به‌ 26 هەزار و 500 دینار بوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure