یەمەن: حوسیەکان پاشەکشە دەکەن

هەواڵ / جیهان :: 28/05/2018‌ :: 719‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
کەناڵی سکای نیوز رایگەیاند زۆربەی سەرکردەکانی حوسی لە شاری حودەیدەی یەمەن هەڵهاتون و بەرەو شارەکانی سەنعا و حجە پاشەکشەیان کردووە و لەگەڵ خۆشیاندا کەلوپەلی دامودەزگا حکومیەکانیان گواستۆتەوە.

بەگوێرەی کەناڵەکە ژمارەیەک بارهەڵگر بەدی کراون کە پڕبووە لە کەلوپەلی تاڵانکراو و شارەکەیان بەرەو سەنعای پایتەخت جێهێشتوە، .هاوکات بە دەیان کوژراو و برینداری حوسیەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکانی شارەکە.
لەلایەکی دیکەوە دوای پێشڕەویەکانی بەرگری یەمەنی بە پشتیوانیی هاوپەیمانێتی عەرەبی و بەسەرکردایەتی سعودیە حوسیەکان چەند شەقامێکی ناوشارەکەیان داخستوە و لە دوێنێ بەیانیشەوە بەندەری حودەیدە داخراوە.
کەناڵەکە بڵاویکردەوە ئەو تاڵانکاریەی حوسیەکان دەستپێکی پاشەکشەێیەکی گەورەیە دوای دان پێدانانی عەبدول مەلیک حوسی، سەرکردەی حوسییەکان بە شکستیان لە کەناری خۆرئاوا .
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure