خۆڵبارین ناوچه‌یه‌كی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 27/05/2018‌ :: 47433‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 27ی ئایار، خۆڵبارینێکی زۆر قەزای شەنگالی گرتەوە، بەپێی وتەی چەند شایەتحاڵێکیش، خەڵکی شارەکە ناوێرن لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوەو مەترسی لە سەر ژیانیان دروستبووە.


باسم قاسم، دانیشتوی شەنگال بە دواڕۆژی راگەیاند "ئێوارەی ئەمرۆ خۆڵبارینێکی زۆر شەنگالی گرتووەتەوە، خۆڵبارینەکە بە شێوەیەک بوو خەڵکی نەیاندەوێرا لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوەو مەترسی لەسەر تەندروسیان دروستکردبوو".

شه‌نگال یه‌كێكه‌ له‌قه‌زاكانی سه‌ر به‌ پارێزگاى موسڵ و له‌دواى ساڵی 2003وه‌ تاوه‌كوو پێش 16ی ئۆكتۆبه‌رى 2017 له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئیداره‌ ده‌درا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure