رۆژنامه‌یه‌ك: به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌كان به‌ره‌و كۆریای باكور به‌ڕێكه‌وتوون

هەواڵ / جیهان :: 27/05/2018‌ :: 272‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ 
چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به‌ره‌و كۆریای باكور به‌ڕێكه‌وتوون و به‌پێى رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌و وڵاته‌ش ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی به‌رایی سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان سه‌رۆكانی ئه‌مریكا و كۆریای كۆریای باكوره‌. 


رۆژنامه‌ی (واشنتن پۆست)ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌، چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكی سنوری ئه‌مریكیایان به‌جێهێشتووه‌ و به‌ره‌و كۆریای باكور به‌ڕێكه‌وتوون.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌كه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ی ئایار بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تیمه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كیم ستنگ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ فلیپین و باڵیۆزی پێشوی ئه‌مریكا له‌ كۆریای باشور له‌گه‌ڵ ئه‌لیسن هوكه‌ری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسیا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌خۆده‌گرێت.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌ بڕیاره‌ گفتوگۆی به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌كان و كۆرییه‌كان له‌ رۆژه‌كانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌مبن.

ئاشكراشیكردووه‌، ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی به‌رایی سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كیم جۆن ئون سه‌رۆكی كۆریای كۆریای باكوره‌. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە