مۆڵەتەكەی شارەوانی بۆ لایەنە سیاسییەكان كۆتاییهات

هەواڵ / کوردستانی :: 27/05/2018‌ :: 573‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات، ئەمڕۆ ئەو وادەیەی كە دابومان بە لایەنە سیاسییەكان بۆ لێكردنەوەی پۆستەر و ریكلامەكانی هەڵبژاردن كۆتایی هات، هەر لایەنێكی سیاسیش پابەندی رێنماییەكان نەبێت رێكاری یاسایی لەبەرامبەر دەگرینەبەر.


كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ى ئایارى 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند، دوای ئەوەی هاوشێوەی شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان چەند جێگا و شوێنێك دیاریكرا بۆ ئەنجامدانی ریكلام و هەڵواسینی پۆستەری كاندیدەكان، بەڵام ئێمە لە دوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكان وادەی زیاد لە دوو هەفتەمان به‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان دا كە سەرجەم پۆستەر و لافیتەكانیان كۆبكەنەوە.

وتیشى، ئەمڕۆ ئەو مۆڵەتە كۆتاییهات و هەر لەمڕۆشەوە لە رێگەی تیمەكانمانەوە بەدواداچوون دەكەین بۆ هەموو ئەو جێگا و شوێنانەی كە پۆستەر و ریكلامی حزبە سیاسییەكانی پێوە هەڵواسراوە و تائێستا لێنەكراونەتەوە، بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو قەوارە سیاسیانە بگیرێتەبەر.

سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی وت، هەرچەندە بەشێكی زۆری قەوارە سیاسییەكان پۆستەرەكانیان لێكردوەتەوە، بەڵام هێشتا هەندێك ریكلام و پۆستەری تایبەت بە هەڵبژاردنی هەندێك لە لایەنەكانی دیكە ماون، بۆیە ئێمە لای خۆمانەوە وێنەی هەموو ئەو شوێنانە دەگرین و ئاراستەی نوێنەری كۆمیسۆنی دەكەین لە هەڵەبجە بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەریان بگیرێتەبەر.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure